ئەمریکا لە سەرەتای جەنگ دژی ئێران تا ئێستا نزیکەی 25 ملیار دۆلاری خەرجکردووە.
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە سەرەتای جەنگ و دەستپێکردنی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران لە ڕۆژی 28ی شوبات تائێستا، نزیکەی 25 ملیار دۆلار خەرجیی و تێچوی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان بووە.
ئاژاسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری جوڵز هێرست، بەرپرسی دارایی پینتاگۆن بڵاویکردەوە، بەشی زۆری ئەو تێچووەی جەنگ بۆ کەرەسە و تەقەمەنیی سەربازیی بووە، ئەوی دیکەش خەرجیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و گۆڕینی بەشێک لە چەک و کەرەسە و کەلوپەلە سەربازییەکان بووە.
ئاشکراکردنی ئەو زانیارییانە لە میانی دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران بوو بۆ گوێگرتن لە لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنەکە و قسەکردن لە سەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و خەرجیی جەنگ و بوجەی بەرگریی پینتاگۆن بۆ ساڵی 2027 .