ڕاستەوخۆ

پینتاگۆن ئاماری جەنگی دژی ئێرانی بڵاوکردەوە؛ 18 سەرباز کوژراون و 757 سەربازی دیکەش بریندارن

reset font size increase font size

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پینتاگۆن) نوێترین ئاماری زیانەکانی جەنگی دژی ئێرانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا 18 سەرباز کوژراون و زیاتر لە 750 سەربازی دیکەش بریندار بوون.

پینتاگۆن ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی نوێترین چالاکی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا دژی ئێران، 50 سەربازی یەکە جیاوازەکانی سوپای ئەمەریکا بریندار بوون، بەو هۆیەوە کۆی گشتیی بریندارەکان بەرز بووەوە بۆ 757 سەرباز. سەرەڕای ئەمانە، پینتاگۆن هیچ ئاماژەیەکی بە زیانی ئامێر و کەرەستە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی نەکردووە.

وردەکاری و پاشخانی جەنگ

دەستپێکی جەنگ: لە ڕۆژی 28ی شوباتی ئەمساڵەوە جەنگی نێوان ئەمەریکا - ئیسرائیل و ئێران دەستی پێکرد.

شێوازی پێکدادان: هەردوولا بە توندی بە مووشەک، فڕۆکە و چەکی پێشکەوتوو ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

کاریگەری لەسەر ناوچەکە: پێکدادانەکان ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تووشی ناسەقامگیری و دۆخێکی شڵەژاو کردەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.