پۆلیسی سلیمانی رایگەیاند، لە چەمچەماڵ تۆمەتبارێکی تەمەن 22 ساڵانیان دەستگیرکردووە، کە قاسەی ماڵێکی بڕیوە زیاتر لە 113 ملیۆن دیناری تێدا بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سکاڵای تۆمارکرد، کە دز چووەتە سەر ماڵەکەیان و قاسەی پارەی بردووە، کە زیاتر لە 113 ملیۆن دیناری عێراقی و 300 دۆلاری ئەمریکی تێیدا بووە، دەستبەجی لێکۆڵینەوەکان دەستی پێکرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، پۆلیس بە سود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری توانیویانە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە کە ناوی (ع. ع. ع) ـە و لەدایکبووی ساڵی 2004ـە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە .