هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دوای بەدواداچوونێکی ورد توانییان ئەندامانی باندێک دەستگیر بکەن کە لە چەند ناوچەیەکی جیاواز سەرقاڵی دزینی ماتۆڕسکیل بوون و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەست بەسەر چەندین ماتۆڕی دزراودا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمارکرد کە ماتۆڕسكیلەكەی لەبەردەم ماڵەکەی دزراوە، بەدواداچوونی هێزەکانیان دەستیپێکردوە و توانیویانە تۆمەتباران بدۆزنەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کردووە، دەستگیرکراوەکان لە شێوەی باند تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە و لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەستیانگرتووە بە سەر چەند ماتۆڕسکیلدا.
پۆلیس دەشڵێت، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر، بەگوێرەی مادەی 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.