پۆلیسی دارستان دەڵێ، دەست بەسەر هەشت تۆڕی ڕاوە ماسیدا گیراوە و گەڕانیش بەدوای سەرپێچیکاران بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسی لەم وەرزەدا، دوای گەڕان و پشکنینی ورد توانرا دەست بەسەر هەشت تۆڕی ڕاوە ماسی بگرن کە چوار تۆڕیان لەجۆری ئاوریشم بوون.
ئاماژە بەوەشدراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوی سەرپێچیکاران کراوەتەوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان.
