ڕاستەوخۆ

پژاک: کرێکاران پایەی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەیەکی ئازادن

reset font size increase font size

پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان -پژاک، بڵاویکردەوە، کرێکارانی بە هێزی بنەڕەتیی ئافرێنەری ژیان و پارێزەری سروشتن و پایەی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەیەکی ئازادن.

پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان -پژاک، بە بۆنەی 1ـی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، سیستەمی سەرمایەداری و بەکارهێنانی نادروستی زیرەکیی دەستکرد، بوونەتە هۆی زیادبوونی بێکاری و چەوساندنەوەی مۆدێرن.

گوتوشیانە، لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی سیاسەتە سەرکوتکارییەکان و تەرخانکردنی بودجە بۆ جەنگ و چەک، بژێویی کرێکاران لە دۆخێکى سەختدایە.

باسلەوەشکراوە، داوا دەکەین هەموو توێژە ستەملێکراوەکان لە بەرەیەکی یەکگرتوودا بۆ ئازادی و دادپەروەری تێبکۆشن.

لە کۆتایدا هاتووە، داواکارین تێکۆشانەکان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجەلان و چارەسەری پرسی کورد بگەیەنرێنە لوتکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.