پەیمان ڤیان هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز رایگەیاند، هاوپەیمانی پێنج حزبەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەربنەمای متمانە دروسبووە نەک ناچاری.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، پژاک و سەرجەم حزبەکانی دیکە، ساڵانێکە لە هەوڵداین، رێککەوتن و هاوپەیمانیی دروستبکەین، بەتایبەتی دوای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، هەوڵەکانمان زیاتر چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی، بە یەکگرتووبین.
پەیمان ڤیان گوتوشیەتی، دەبێت رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیاری چارەنوسی خۆی بدات و ئەوان ئامادەنین، دیکتاتۆرێکی دیکە خۆی بەسەر گەلی رۆژهەڵاتدا بسەپێنێت، بۆ ئەوەش ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێک روبدات.