پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دهڵێ، نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی خەبات و دیاریکردنی چارەنووسی ژیانی ئازادە و ڕۆڵی گهلی ئێران لهم نهورۆزهدا مێژوویی و یهكلاكهرهوه دهبێت.
راشیگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی تاران بەرپرسیاری یەکەمی ئەو ماڵوێرانی و هەژاری و سەرکوتن کە بەسەر خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپاوە.
دهشڵێت، ئەگەر ڕژێم ڕێزی لە ئیرادەی گەلان بگرتایە، لە بری شەڕ ملی بۆ دیموکراسی دەدا.
پژاك جهخت لهوهدهكاتهوه، ڕۆڵی گەلانی ئێران لەم نەورۆزەدا مێژوویی و یەکلاکەرەوە دەبێت و پێویستە ژنان وەک کۆڵەکەی سەرەکی، ئاڵای پێشەنگایەتیی ئەم وەرچەرخانە بەدەستەوە بگرن. هەروەها دەڵێت، فەلسەفەی ئێمە هێشتا "ژن، ژیان، ئازادی"یە و لەم رێگەیەدا ئازادیی گەلی کورد، رێبەر ئاپۆ، گەلانی ژێردەستە و ئازادیی ژنان، پێکەوە گرێدراون.