مەجلیسی پژاک داوا لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كات لەم دۆخەی ئێستادا کۆمیتەی خۆبەڕێوەبەریی خۆجێی لە هەموو بوارەکاندا دروستبکەن و گه‌نجان ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تی كۆمه‌ڵگه ببینن.
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک)، راگه‌یه‌نراوێكی بەپەلەی بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و ده‌ڵێ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بووەته مەیدانی شەڕێکی دژوار کە دەرەنجامی سیاسەتە چەوت و دزێوەکانی کۆماری ئیسلامییە، ئەم ڕژێمە لە لایەکەوە، ماوەی 47 ساڵە مافی ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی لە گەلانی نێوخۆی ئێران زەوت کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێران بووەتە سەرچاوەی پشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسیی بۆ سەر ئاسایشی جیهان، لە ئاکامی ئەم جۆرە سیاسەتانەشدا، ئەمڕۆ شەڕێک بەرۆکی حکومەتی ئێرانی گرتووە، کە لەسەر ژیان و هەروەها چارەنووسی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە.
پژاك داواده‌كات، گه‌لی رۆژهه‌ڵات ڕۆحی یەکڕیزی و تەبایی بکەنە هەوێنی هێز بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و هەنگاونان بەرەو سەرکەوتنی کۆتایی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌بێت بە وریایی تەواوەوە ڕێگر بن لە دزەکردنی بەکرێگیراوانی ڕژێم بۆ ناو کۆمەڵگە
هاوكات داوا لە گه‌نجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ڕۆڵی پێشەنگایەتیی کۆمەڵگە بە باشترین شێوە بەڕێوەببەن و ببنە قەڵغانی پاراستنی گەلەکەمان" داواشده‌كات ئه‌وانه‌ی له رابردودا به‌هه‌ر هۆكارێك له ریزه‌كانیان دابڕاون له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانه‌وه بكه‌نه‌وه، "باوەشی پژاک وەک هەمیشە بە ڕووی هەموو تێکۆشەراندا کراوەیە".