ڕاستەوخۆ

پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سوریا لە حەسەکە دەستیپێکرد

reset font size increase font size

کاتژمێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ، پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی سوریا لە پارێزگای حەسەکە دەستیپێکرد و بڕیارە تاوەکو کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ بەردەوام بێت.

نزیکەی 550 ئەندامی دەستەکانی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی پارێزگاکە دەنگ بۆ دیاریکردنی کاندیدەکان دەدەن.

 لەم هەڵبژاردنەدا 9 کورسی بۆ پارێزگای حەسەکە تەرخانکراون کە پێکهاتوون لە 3 کورسی بۆ حەسەکە، 4 بۆ قامیشلۆ و 2 بۆ دێرک، لە کاتێکدا بۆ ناوچەی کۆبانێش 2 کورسی دەستنیشانکراون.

بڕیاریشە کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆدا سندووقەکانی دەنگدان لەلایەن لیژنەی دادوەرییەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بکرێنەوە و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان ئەنجامەکان ڕابگەیێندرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.