بەگوێرهی بڵاوکراوەیەکی کۆشکی کرملین، سەرۆکی ڕوسیا، نامەیەکی بۆ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی باڵای ئێران ناردووە و پیرۆزبایی لێکردووە و ههروهها پشتیوانی خۆی بۆ دوپاتدهكاتهوه.
ڤلادیمێر پوتین لە نامەکەیدا نوسیویەتی، "لە سەردەمێکداین ئێران ڕووبەڕووی دەستدرێژی چەکداریی دەبێتەوە، بێ گومان بونتان لەم پۆستە گرنگەدا پێویستی بە بوێری و خۆبەخشییەکی گەورە هەیە، دڵنیاین ئێوە بە شەرەفەوە میراتی باوکتان دەپارێزن و گەلی ئێران لە بەرانبەر تاقیکردنەوە سەختەکاندا یەکدەخەن."
هاوکات پوتین پشتیوانی بەردەوامی مۆسکۆی بۆ تاران و "هاودەنگی لەگەڵ دۆستانە ئێرانییەکان" دووپاتکردەوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕوسیا "هاوبەشێکی جێی متمانەی کۆماری ئیسلامی بووە و هەرواش دەمێنێتەوە".