په‌رله‌مانی عێراق تێوه‌گلان له ململانێ ناوچه‌ییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه و هۆشداریی ده‌دات، نابێت له خاكی عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنه نائاساییه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه، شه‌ڕ له نێوان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دروستبوو، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و به ئاماده‌بونی فه‌رمانده باڵا سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانیان تاوتوێكرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی ده‌رئه‌نجامی كۆبونهوهكهوه ده‌ڵێت، "سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه سه‌ركۆنه كران كه ده‌كرێنه سه‌ر سه‌روه‌ریی و پێگه سه‌ربازیی و ئه‌منیه‌كانی عێراق، نابێت له خاكی عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و عێراق تێوه‌بگلێت له ململانێكانی ناوچه‌كه".
په‌رله‌مان داوای له حكومه‌ت كرد، سنوره‌كان توندوتۆڵ بكرێن و سه‌لامه‌تیی ده‌سته دیبلۆماسیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بپارێزرێن.
داواشی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كرد، كار بكه‌ن بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر عێراق و ڕێزگرتن له په‌یماننامه و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.