ئه‌مڕۆ لە دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی عێراقدا، لیژنه‌كانی دارایی و نه‌زاهه و ئاسایش و به‌رگریی هه‌ڵبژێردران.
په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ئەمڕۆ 8ـی نیسانی 2026، پەرلەمان له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی دارایی و نه‌زاهه و ئاسایش و به‌رگریی هه‌ڵبژارد و ده‌ستبه‌كارده‌بن.
هەروەها، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه تیڤی، له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌كان و به تایبه‌تییش لیژنه‌ی دارایی، ده‌كرێت كار له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای 2026ـی بودجه‌ی گشتیی عێراق بكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییەکان، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی 2026 په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا شایسته‌كانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له ده‌رماڵه و پله به‌رزكردنه‌وه له ته‌واوی عێراق ده‌ستپێده‌كاتەوە.