له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، درێژكردنه‌وه‌ی پشووی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، لە یەکشەممە 8ـی 3ـی 2026 تاوه‌كو ڕۆژی دووشه‌ممه 23ـی 3ـی 2026 لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش، پشوو دەبێت.