پارێزەرەکەی نیکۆلاس مادورۆ، رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ هاوکارییەکانی حکومەتی ڤەنزوێلای بۆ مادورۆ بلۆک کردووە و ئەویش توانای دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ پارێزەرەکانی نەماوە.
باری پۆلاک، پارێزەری مادرۆ و فلۆرێسی هاوسەری، لەڕێی ئێمڵێکەوە دادگای فیدڕاڵی مانهانتنی ئاگادار کردووەتەوە، کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هاوکارییە داراییەکانی حکومەتی ڤەنزوێلای بلۆک کردووە، کە بۆ بەڕێوەچوونی دادگا و پارێزەکان بەکاردەهێنرا.
لە ئیمێڵەکەدا پۆلاک دەڵێ، ئۆفیسی کۆنتڕۆڵی هاوکارییەکانی دەرەوە لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هاوکارییە مادییەکانی حکومەتی ڤەنزوێلای بۆ مادورۆ راگرتووە، ئەمەش دەستوەردانە لە مافی مادورۆ چونکە، هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی نەماوە و ناتوانێت بەرگریی لە خۆی بکات.
دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی ئیمێڵەکە، ئیدارەی ترەمپ بەبێ روونکردنەوەی هۆکارەکەی رایگەیاند، 'پارەی پارێزەکانی فلۆریس دەدەین' بەبێ ئەوەی باسی مادورۆ بکات.
لە سێی مانگی ئەمساڵ، هێزەکانی ئەمریکا هەڵیان کوتایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا لە کاراکاسی پایتەخت و نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەیان دەستگیر کرد و بەرەو ئەمریکا گواستیانەوە.