پارێزگارى حەسەکە لەگەڵ وەزیرى کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتى كاتیی دیمەشق و شاندێکى بەڕێوەبەریی خۆسەر کۆبووەوە و تێیدا تاوتوێی پەرەپێدانی کارى دامەزراوەکان و هەماهەنگیی نێوانیان کرا.
ئاژانسی ههواڵی هاوار بڵاویكردهوه، نورەدین ئەحمەد پارێزگارى حەسەکە پێشوازیی لە هیند قەباوات، وەزیرى کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە حکوومەتى کاتیی سوریا و شاندى یاوەرى و هەروەها شاندێکى بەڕێوەبەریی خۆسەر کرد.
ئهوهشهاتووه، لەم کۆبوونەوەیەدا لایەنەکان گفتوگۆیان لە بارەی ڕێگەی پەرەپێدانی کارى دامەزراوەکان و زیادکردنی تواناکانیان کرد.
ههروهها پارێزگارى حەسەکە ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بە مەبەستی باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.
هاوکات، بەشداربووان گفتوگۆیان لە بارەی میکانیزمەکانی تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە چوارچێوەی وەزارەتەکەدا کرد، تاوەکو بتوانرێت بە شێوەیەکی هاوبەش کارەکان ڕایبکرێن.