پارتى دیموکراتی کوردستان کاندیدەکانی بۆ پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی لە کابینەی حکومەتی عێراقدا یەکلا کردەوە و بڕیارە لە دانیشتنی ئەم هەفتەیەی پەرلەماندا دەنگیان لەسەر بپڕدرێت.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە حیزبەکەی ناوی کاندیدەکانی ڕادەست کردووە بۆ ئەوەی بخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە.
کاندیدە دیاریکراوەکان:
بەنگین ڕێکانی: کاندید کراوە بۆ وەگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ڕێباز حەملان: کاندید کراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق.
پڕکردنەوەی ئەم پۆستانە لە کاتێکدایە کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بۆ متمانەبەخشین بە وەزیرە نوێیەکان و بەتاڵەکانی کابینەی حکومەت ڕێک بخات.