ڕاستەوخۆ

پارتی له‌ باره‌ی دۆخی كه‌ركوكه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

reset font size increase font size

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوك و ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری شاره‌كه‌، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، دژی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكن و به‌ "سه‌فه‌قاتی ئوتێل ڕه‌شید" ناوی بردووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، گوته‌بێژی پارتی ده‌شڵێت، "هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کە بەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشداریى لایەنە سیاسییەکانى، کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بە سەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە".

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

هاوڵاتیانى خۆشەویست

سەبارەت بەو بارودۆخەى بۆ کەرکوک هاتۆتەپێش، ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان وەکو هەمیشە پاڵپشتى لە مافى پێکهاتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەین و بەو پەڕى ڕاشکاوییەوە ڕایدەگەیەنین، کە سەقامگیرى و پێشکەوتنى وڵاتەکەمان، بەندە بە دابینکردنى مافە ڕەواکانى تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینى و ئاینزاکان و بڕواشمان وایە، کەرکوک مەڵبەندى پێکەوەژیانى تەواوى پێکهاتەکانیەتى.

هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین، کە بەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە!

ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان قوربانى زۆرمان لە پێناو کەرکوک وەکو نیشتمان و خەڵکە ئازیزەکەى داوە و، هەموو هەڵوێست و هەوڵەکانمان بۆ سەربەرزى و بەختەوەرییان بووە، بۆیە لەگەڵ ئەو بڕیار و ڕاسپاردانە دا دەبین کە بە هاوبەشى هەموو لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانى پێکهاتەکانەوە بدرێن.

مەحمود محەمەد

گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.