ڕاستەوخۆ

وەزیری گواستنەوەی تورکیا: هێڵی ئاسنی نوسەیبین قامیشلۆ دەکەینەوە

reset font size increase font size

وەزیری گواستنەوەی توركیا نەخشەڕێگەی نوێی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی گواستنەوە و بەستنەوەی تورکیا بە سوریا و عێراق لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە ئاشکرا کرد.

عەبدولقادر ئۆرالئۆغڵو وەزیری گواستنەوەی تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە چالاکییەکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)، ئاماژەی بەوەکرد، وڵاته‌كه‌ی کار بۆ زیندووکردنەوەی هێڵی ئاسنی مێژوویی نوسەیبین-قامیشلۆ دەکات، وەک هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ بەستنی پەیوەندییەکی وشکانیی بەهێز لەگەڵ هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق.

لەبارەی بودجەی پڕۆژەکەوە گوتی، تێچووەکەی بە نزیکەی 110 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئامانجی سەرەکیی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، گواستنەوەی کاڵا و شتومەکە لە ناوچەکەدا.

وەزیری بازرگانی تورکیا جەختی لەوەشکردەوە، تورکیا دەیەوێت هێڵی شەمەندەفەر بۆ شاری حەلەبی سوریاش ببات و لە ڕێگەی درێژکردنەوەی هێڵەکانی شەمەندەفەرەوە پێگەی بازرگانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێز بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.