مستەفا چیفتچی وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لەگەڵ وەزیری تەندروستی سەردانی شوێنی ڕووداوەکەمان کردووە و ئاگادارکراونەتەوە کە ژمارەی قوربانیان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە و دۆخی تەندروستی شەش لە برینداران ناجێگیرە و برینەکانیان قورسە.
مستەفا چیفچی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پۆستێکی تۆڕی ئێکسدا ڕایگەیاند: باوکی کەسی هێرشبەر کە پۆلیسی خانەنشینکراو بووە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، هاوکات لەپێناو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە شاندێکی چوار کەسییان پێکهێناوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەکرد: بەهۆی هێرشەکان دوو ڕۆژ لە مەڕەش و چوار ڕۆژیش لە ڕحا پشووی فەرمى لە سەرجەم خوێندگاکان ڕاگەیەندراوە.
سەندیکای "ئەیتیم سەن" کرێکارانی پەروەردە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی سەر دوو قوتابخانە لە ڕحا و مەرەش بڕیاریانداوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بکەن.