وەزیری دەرەوەی کەنەدا ئاشكرایكرد، بههیچ شێوەیەک نایانهوێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ تاران دەستپێبکاتەوە، بهڵكو مهبهستیانه گۆڕانکاری بەسەر ڕژێمی ئێراندا بێت و بگۆڕدرێت.
ئانیتا ئاناند وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە میانی کۆنفرانسی ئاسایشی مونیخ ڕایگەیاند، کەنەدا خوازیاری گۆڕانکارییە لە ڕژێمی ئێرانداو لەم چەند ڕۆژەشدا گەمارۆ بەسەر حەوت سەرکردەی ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم حەوت کەسە دەستییان لە کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردووی ئێراندا هەبووە، وتیشی، کێشەی سەرەکی ئێمە لەگەڵ تاران پێشلكردنی یاساکانی مافی مرۆڤە.