ڕاستەوخۆ

وەزیری دەرەوەی عومان: گەشبینین بە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا

reset font size increase font size


وەزیری دەرەوەی عومان بە ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری وت، پێشکەوتنی گرنگ لە دانوستانەکانی نێوان ئێران-ئەمریکا بەدەستهاتووە، ئەم ڕێکەوتنە شتێکی نوێ دەبێت لە لە ناوچەکەدا و هەرگیز شتی وەها نەبووە.

بەدر ئەبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند، ئێران قبوڵی کردووە کە واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت و ئەو یۆرانیۆمەی کە هەیەتی وەک سوتەمەنی بەکاربهێنێت، هەروەها داوای لە ترەمپ کرد کە کاتی پێویست بدات بە دانوستانەکان و پەلە نەکات.

وتیشی، ئێران ئامادەباشی خۆی ڕاگەیاندووە کە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕاستەوخۆ سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات، وتیشی پێویستە ئەمریکا هەلومەرجی سیاسی پێویست بڕەخسێنێت بۆ دانوستانەکان.

ئەبوسەعیدی ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران-ئەمریکا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ڤییەنا بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.