ڕاستەوخۆ

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: چاومان لە داگیرکردنی خاکی لوبنان نییە

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، چاویان لە داگیرکردنی خاکی لوبنان نییە، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر حزبوڵڵا بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، 8ـی ئایاری 2026، گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا نەمساییەکەی دۆخی ئاسایشی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، باسی لەوەش کردووە، دەیانەوێت هەڕەشەکانی حزبوڵا کۆتایی پێبهێنن و ڕێگریی لە دووبارەبوونەوەی ڕوداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر بکەن.

دوای نزیکەی مانگێک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لوبنان، چوارشەممەی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل ناوچەیەکی بەیروتی بردومان کرد و ڕایگەیاند، هێرشەکە بۆ سەر بەرپرسێکی باڵای حزبوڵڵا بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.