ڕاپۆرتی- کازیوە عەلاف
لە نوێترین لێدوانی‌دا وەزیری پێشووى دادی تورکیا ڕایگەیاند: دەستوری تورکیا وەڵامی پرۆسەی چارەسەری و کێشە و قەیرانەکانی تورکیا ناداتەوە و پێویستە دەستور هەموار بکرێتەوە.
زیاتر له ساڵێكه پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان به سستیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كورد تێبینی و قسه‌ی جدیی له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا جه‌خت له به‌رده‌وامیی پرۆسه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
وەزیری پێشووى دادی تورکیا لە گوتارێكی له‌به‌رده‌م خوێندکارانی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، دەستوری ئێستای تورکیا ناتوانێت لە بەرانبەر هەڕەشە ئەمنییەکان، پڕۆسەی چارەسەریی، ئاشتیی کۆمەڵایەتی، گۆڕانی بارودۆخی جیهانی و پەرەسەندنی داواکارییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماف و ئازادییەکان وەڵامی هەبێت.
وەزیری پێشووى دادی تورکیا داوایكرد ده‌ستوری توركیا هه‌موار بكرێته‌وه و سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ش ناچارییە نەک بژاردە.
ئەو لێدوانەی وه‌زیری پێشووى دادی توركیا لەکاتێکدایە ماوەی ساڵێکە پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، به‌ڵام تێبینی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌هه‌یه.
دوو ڕۆژ لەمەوبەریش موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل گوتی: ده‌وڵه‌تی توركیا پڕۆسەی چارەسەریی وەستاندووه و ماوەی مانگێکە هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئۆجالان نەكراوە و گۆشەگیریی ئیمراڵی بەردەوامە.
قەرەیلان گوتیشی: ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی و ئه‌وه نیشان ده‌دات ده‌وڵه‌تی توركیا له پڕۆسەکەدا جدیی نییە و هێشتا لەسەر ئەقڵییەتی لەناوبردن و خۆبەدەستەوەدانی به‌رامبه‌ر بەردەوامە.
لە 28ـى شوباتی 2025دا‌و دوای بانگەوازی ئۆجالان بۆ هەڵوەشاندنەوەی "پەکەکە" بە شێوەیەکی فەرمی پڕۆسەی چارەسەریی لە تورکیا و باکوری کوردستان دەستیپێکرد، لە ئێستادا کورد چاوەڕێی هەنگاوە یاساییەکانی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی چارەسەرییە و لەبەرانبەریشدا حکومەتی تورکیا هاوکات لەگەڵ ئەوەی بانگەشەی بەردەوامی پڕۆسەکە دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بەرچاوی نەناوە.