ڕاستەوخۆ

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئەگەر ئێران ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ نەکات، بۆردومانی ژێرخانەکانی دەکەین

reset font size increase font size

پیت هێگسێت ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانیش تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پنتاگۆن هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران کرد. هێگسێت ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێگەیەکدان کە ئەگەر ئێران ڕێککەوتن نەکات، دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکان دەست پێ دەکەنەوە.
وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕوو لە بەرپرسانی باڵای ئێران گوتی، "وەک دانوستانکارەکانمان گوتوویانە، ئێوە دەتوانن داهاتوویەکی گەش و پردێکی زێڕین هەڵبژێرن، هیوادارین ئەم کارە بۆ گەلی ئێران بکەن".
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت، خولی یەکەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران لە ئیسلام ئاباد بەبێ ڕێککەوتن کۆتایی هات و تەنیا شەش ڕۆژی دیکە لەو ئاگربەستە ماوە کە لە نێوان هەردوولادا ڕاگەیەنراوە.
هێگسێت جەختی لەسەر بەردەوامیی گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران کردەوە و گوتی، ئەمریکا تا هەر کاتێک پێویست بکات درێژە بەم گەمارۆیە دەدات. هەروەها هۆشداریی ئەوەیدا، ئەگەر ئێران هەڵبژاردەیەکی خراپ بکات، ڕووبەڕووی گەمارۆی توندتر و بۆردومانکردنی ژێرخانەکان، کەرتی کارەبا و وزە دەبێتەوە.
هاوکات دان کین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە هەمان کۆنفرانس‌دا ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا لە کاتی ئاگربەستیشدا لە دۆخی ئامادەباشیدایە. 
کین جەختیشی کردەوە، ئەگەر کەشتییەکان پابەندی گەمارۆکە نەبن، هێزی سەربازی لە دژیان بەکار دەهێنرێت، چ لە ناو ئاوە نێودەوڵەتییەکان و چ لە ناو ئاوە هەرێمییەکانی ئێراندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.