ڕاستەوخۆ

وەزارەتی کشتوکاڵ: پڕۆژە گەورەکان پابەند دەکرێن بە دامەزراندنی لانی کەم 75%ی دەستی کاری ناوخۆیی

reset font size increase font size

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کاراکردنی دوو کۆدی دیجیتاڵییەوە (UEN و UPN) پرۆسەی دامەزراندنی دەستی کاری ناوخۆیی لە پڕۆژە گەورەکاندا ڕێکدەخات، بە جۆرێک کە دەبێت 75%ی کرێکاران ناوخۆیی بن و مافی خانەنشینیشیان بۆ مسۆگەر دەکرێت.

بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 172ی ساڵی 2022ی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، کار، بازرگانی و فەرمانگەی هەماهەنگی، پڕۆژە گەورەکان و کێڵگە مۆدێرنەکان پابەند دەکەن کە لانی کەم 75%ی هێزی کاریان ناوخۆیی بێت و تەنیا 25% بۆ کرێکاری بیانی بێت.

قارەمان قادر، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە (نووچە تیڤی) ڕاگەیاند، پرۆسەکە لە ڕێگەی کۆدی UEN (بۆ کۆمپانیا و پڕۆژەکان) و کۆدی UPN (بۆ خاوەن بزنسە بچووکەکان و جووتیاران) بەدیجیتاڵ کراوە.

بەمەش بەپێی یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، خزمەتی کرێکارانی ناوخۆیی بە شێوازی ئۆتۆماتیکی تۆمار دەکرێت و بۆ خانەنشینییان هەژمار دەکرێت، ئەمەش دەبێتە گەرەنتییەکی فەرمی بۆ پاراستنی مافەکانیان و سزادانی سەرپێچیکاران.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.