وەزارەتی کارەبای ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی گرفتێكی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەدا، کوژانەوەی گشتی کارەبا ڕوویدا.
وەزارەتهكه له ڕاگەیەندراوێکدا هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرز، کوژانەوەی گشتی کارەبا ڕوویدا.
دەشڵێن، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و بەمنزیکانە چارەسەر دەکرێت.