وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، دەسەڵاتی دیاریکردنی وادەی تاقیکردنەوەکانمان بەخشییە بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان و ئەم ڕێنماییە سەرجەم شارەکانى عێراق بەبێ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیاردراوە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ قوتابیانی پۆلەکانی (یەکەم، دووەم و سێیەمی سەرەتایی) هاوکات بێت لەگەڵ وادەی تاقیکردنەوە زارەکییەکانی ساڵی خوێندنی 2025-2026.
دەشڵێن، دەسەڵاتی تەواومان داوەتە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ ئەوەی بەپێی بارودۆخ گونجاوترین وادە بۆ دەستپێکردنی ئەو تاقیکردنەوانە لە چوارچێوەی خشتەی تاقیکردنەوە زارەکییەکاندا دەستنیشان بکەن.
