بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم شەڕە، بەڵام بەبێ هۆکار هێرشمان دەکرێتە سەر".
عەبدولخالق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، "هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم شەڕەی لە ناوچەکەدا هەیە، شەڕەکە لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمەیە و دەمانەوێت ئاشتی و سەقامگیریی لەتەواوی ناوچەکە بەرقەرار بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی هەریمی کوردستان دەدەن و داوا لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەین، ئەو زوڵم و شەڕە لەسەر هەرێمی کوردستان دووربخەنەوە".