وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، "شهوی ڕابردوو تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری چەمچەماڵ"ْْ.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، له ڕاگهیهنراوێكدا باسی لهوهكردووه، "شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری چەمچەماڵ، بە توندی سهركۆنهی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە".
ئاماژهی بهوهشكراوە، "دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە گشتیی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە".
لە ڕاکەیەنراوەکەدا هاتووە، "جارێکی دیكه داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە".
لهدەستپێکی هێرشی ئهمریكا و ئیسرائیل بۆ سهر ئێران، گروپه چهكدارهكان له عێراقهوه هێرش دهكهنه سەر ناوچەکانی هەرێمی کورستان و بنكهكانی پێشمهرگه دهكهنه ئامانج.