ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی 90 ڕۆژ دەداتە بیانییەکان بۆ ڕێکخستنەوەی نشینگەکانیان

reset font size increase font size

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاریی نوێی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی ڕاگەیاند کە وادەی یاسایی مانەوەیان بەسەرچووە، بە جۆرێک لە ماوەی سێ مانگدا دەتوانن بە داشکاندنی 75٪ لە سزاکانیان، دۆخی یاسایی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی هاوکارییکردنی ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی فەرمی و لە ڕێگەی ڤیزاوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی مانەوە و بەجێهێشتنیان نەگرتووەتەبەر و وادەکەیان بەسەرچووە، بڕیاریانداوە بە پێدانی مۆڵەتی مانەوە یاخود بەجێهێشتن بۆیان.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوانەی دەیانەوێ لە کوردستان بمێننەوە و نشینگەی نوێ دەربکەن یان کارتی نشینگەیان نوێ بکەنەوە، هەروەها ئەوانەی دەیانەوێت هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، پێویستە سەردانی نشینگە بکەن بۆ تێپەڕاندنی ڕێکارە یاساییەکان.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە ئەو کەسانە لە ماوەی 90 ڕۆژدا سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە بکەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا 25٪ـی کۆی گشتی سزاکانی دواکەوتن، کە لە ڕێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2021 هاتووە، لێیان وەردەگیرێت. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.