وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە نیگەران են لە ڕەوانەکردنی چەک و تەقەمەنیی ئەمریکی لە تورکیاوە بۆ سوپای ئۆکرانیا، و هۆشداری دا کە ئەم دۆخە پەیوەندییە دوولایەنەکان تێکدەدات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاو کراوەتەوە، ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە گواستنەوەی چەکی ئەمریکی لە تورکیاوە بۆ ئۆکرانیا بڕوا و متمانەی دوولایەنە هەم لەگەڵ واشنتۆن و هەم لەگەڵ ئەنقەرە تێکدەدات، و لەبارەی چوارچێوە و مەرجەکانی ناردنی ئەو چەکانەوە ناڕوونییەکی زۆر هەیە.
زاخارۆڤا پرسیاری ئەوەی کرد کە بۆچی هەم واشنتۆن و هەم ئەنقەرە، لە کاتێکدا بانگەشەی ڕۆڵێکی تایبەت لە چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا دەکەن، بڕیاریان داوە چەک بۆ ئۆکرانیا بنێرن.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە که بابەتەکە تەنیا زیان و وێرانکارییەکانی ئیدارەی کیێڤ نییە، بەڵکو زیانە گەورەکەیە کە دەیگەیەنێتە پەیوەندییە دوولایەنەکان لەگەڵ واشنتۆن و ئەنقەرە.