گوتەبێژی وەزارەتی دادی ئێران ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر 262 موڵک و ماڵی هاوڵاتییاندا گرتووە، بە تۆمەتی پەیوەندییان بە دوسیە ئەمنییەکانەوە.
ئەسغەر جیهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی دادی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، بەتۆمەتی "سیخوڕی و هاوکاریی دوژمن" لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە 722 موڵک کردووە و دەستییان بەسەر 262 یەکە و موڵک لە پارێزگاکانی تاران، گەیلان، ئەلبورز، مازەندەران و ئەسفەهاندا گرتووە.
ئەسغەر جیهانگیر دەشڵێت، بڕیاری کۆتایی وەزارەتی داد لەسوودی گەلی ئێران دەبێت، بەڵام هیچ گوتەیەکی سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانە ڕانەگەیاند، کە دەست بەسەر موڵک و ماڵەکانیان دا گیراوە و جەختی لەوەشکردەوە، سزای سیخوڕیکردن لەو وڵاتە بە بەراورد بە جاران لێکەوتەی قورستر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.