ڕاستەوخۆ

وەزارەتی خوێندنی باڵا: داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکەین ئۆفەری تایبەت بۆ خوێندکاران دابین بکەن

reset font size increase font size

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان هەنگاو بۆ ئاسانکاریی پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین دەنێت و داوای ئۆفەری هەرزان و کواڵتی بەرز لە کۆمپانیاکانی گەیاندن دەکات بۆ مامۆستایان و خوێندکاران.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا، داوای لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کردووە، کۆمپانیاکانی کەرتی گەیاندن و ئینتەرنێت ئاگادار بکاتەوە تاوەکو هاوکاریی پڕۆسەی خوێندن بن.

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، لە نوسراوێکی فەرمیدا داوای کردووە کە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئۆفەری تایبەت بۆ قوتابیان، خوێندکاران و مامۆستایان دابین بکەن. جەختی لەوەشکردووەتەوە پێویستە نرخ و کواڵتیی ئینتەرنێتەکە بە جۆرێک بێت کە لەگەڵ بارودۆخی دارایی و پێداویستییە تەکنیکییەکانی پڕۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنیدا بگونجێت.

داواکارییەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دوای ئەوە دێت کە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیاریانداوە، ئەو ماوەیەی لە ساڵی خوێندن ماوەتەوە بە شێوەی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەڕێوەبچێت.

گۆڕینی شێوازی خوێندن بۆ ناو پۆلە دیجیتاڵییەکان وایکردووە ئینتەرنێت ببێتە پێداویستییەکی سەرەکی و ڕۆژانە بۆ سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.