ڕاستەوخۆ

وەزارەتی تەندروستی بۆ دەرمانسازان: بەبێ ڕەچەتەی پزیشکیی دەرزی و کانۆلا بۆ کەس نەکەن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم داوا لە دەرمانسازان دەکات، کاتی دەوام لە دەرمانخانەکان بن و بەبێ ڕەچەتەی پزیشکییش دەرزی و کانۆلا بۆ کەس نەکەن.

reset font size increase font size

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێک کە ئاڕاستەی لقەکانی سەندیکای هەولێر و سلێمانی و دهۆکی دەرمانسازان کردوە  ڕایگەیاند، سەرجەم دەرمانخانەکان ئاگاداربکەنەوە، پێویستە دەرمانسازان لە کاتی دەوامدا لە دەرمانخانەکان ئامادەبن و بەبێ ڕەچەتەی پزیشکییش دەرزی بۆ کەس نەکەن و کانۆلا بۆ کەس دانەنێن و دەرمانیش نەدەن بە کەس.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هۆکاری داواکارییەکە بۆ چەند ڕووداوێکی یەک لەدوای یەکی ماوەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، کە بوونە هۆی گیانلەدەستدان، پەککەوتەبوون و تێکچوونی بارودۆخی تەندروستیی چەند هاوڵاتییەک.

وەزارەتی تەندروستی لقەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکی سەندیکای دەرمانسازانی ڕاسپاردوە، هەموو ئەندامانی سەندیکا پابەند بکەن بە دواکارییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.