ڕاستەوخۆ

تورکیا: موشەکێکی ئێرانمان تەقاندەوە

reset font size increase font size

تورکیا رایگه‌یاند، موشەکێکی بالیستیکمان تەقاندەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئاسمانی تورکیا کرابوو.

 به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند، موشەکەکە بەهۆی سیستەمی بەرگریی ناتۆوە لە ئاسمان تەقێندراوەتەوە و پاشماوەکانی لە کێڵگە چۆڵەکانی غازی عەنتاب لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کەوتوەتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بێ دوودڵی هه‌موو هه‌نگاوێکی پێویست به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ ئاڕاسته‌ی خاك و ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان بكرێت.

ئەمەش دووەم هێرشی موشەکی ئێرانە بۆسەر تورکیا لە ماوەی هەفتەیەکدا، هەفتەی ڕابردو ئەنقەرە ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ناتۆ، مووشەکێکی بالیستیکی ئێرانیان لە ئاسمانی تورکیادا خستوەتەخوارە، لەبەرانبه‌ردا تاران ڕەتیکردەوە هێرشەکە لەلایەن ئەوانەوە ئه‌نجامدرابێت.

هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردو مارک ڕوته‌ سەرۆکی ناتۆ وتی، "بژاردەی جێبەجێکردنی مادەی پێنجەمی ناتۆ لەسەر مێزە"، تێیدا هاتووە ئەگەر وڵاتێكی هاوپەیمانی ناتۆ هێرشی چەکداری بکرێتەسەر، ئەوا هەموو وڵاتانی دیکەی ئەندام لە ناتۆ بە هێرش بۆسەرخۆیانی دەزانن و ئامادەن بۆ هەمووجۆرە هاوکارییەک.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.