ڕاستەوخۆ

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا: لە دەریاوە سەرقاڵی مەشقین  

reset font size increase font size

بەریتانیا کەشتی جەنگیی RFA Lyme Bay ی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی و هۆشداری باڵاوە و وەزارەتی بەرگریش ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە دەریاوە و لەناو کەشتییەکەدا مەشق ئەنجام دەدەن.

پێشتر بەریتانیا کەشتیی تێکدەر (HMS Dragon)ی ڕەوانەی کەناراوەکانی قوبرس کرد. جێگیرکردنی ئەو کەشتیە لە وەڵامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوو کە لە سەرەتای مانگی ئازاردا لە بنکەیەکی ئاسمانی بەریتانیا لە پایتەختی قوبرس ئەنجامدرا.

بەڵام بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا، تەنها هەفتەیەک دوای ئەوەی کییەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ناردنی کەشتییەکە بۆ ناوچەکە ڕاگەیاند، کەشتییە جەنگییەکە پۆرتسمۆسی بەجێهێشت. حکومەتی بەریتانیا بەهۆی هێواشی وەڵامدانەوەی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەخنەی زۆری لێگیرا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تەلەگراف، ستامەر دوورە لە ناردنی کەشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرەڕای داواکارییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەیی کەشتییەکە ڕێوشوێنێکی خۆپارێزییە "لە ئەگەری ئەوەی کە هاوکاری پێویست بێت بۆ ئەرکە دەریاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.