وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا ستایشی بڕیاری هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق به بۆری نه‌وتی هه‌رێمدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کریس رایت وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به تایبه‌تیش دۆخی وزه‌یان تاوتوێكردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ رێگه‌دان به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق به بۆری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا به ئه‌رێنیی هه‌ڵسه‌نگاندووه، چونكه له‌م كاته‌دا بارگرانیی ئابووریی له‌سه‌ر عێراق و بازاڕی جیهانیی وزه كه‌مده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، مه‌سرور بارزانی داوای ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی كردووه ده‌كرێنه سه‌ر كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان.