وه‌زیری ته‌ندروستی هەرێمی کوردستان، به‌دواداچوون بۆ ژه‌هراویبوونی ئه‌و 75 هاوڵاتییه ده‌كات كه به‌هۆی خواردنی چێشتخانه‌یه‌كه‌وه لە زاخۆ ژه‌هراویبوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دەڵێت، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سیروان ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی زاخۆ بەدواداچوونی بۆ ژەهراویبوونی ژمارەیەک هاوڵاتی لە زاخۆ کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوە، وەزیری تەندروستی جەختی لە وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی زاخۆوە کردووە و بڕیاردراوه بە داخستنی چێشتخانەکە و نمونەکانی خواردن ڕەوانەی پشکنین بکرێن بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ژەهراوویبوونهكه.
دوێنێ چوارشه‌ممه له قەزای زاخۆ لە سنوری پارێزگای دهۆك 75 هاوڵاتی بەهۆی خواردنی یەکێک لە چێشتخانەکانی قەزاکەوە ژەهراویبوون.