وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵی جووتیاران ته‌واو كردووه و سایلۆكان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15ـی نیسانی 2026، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ڕایگه‌یاند، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و کارگێڕی و لۆجستییەکانیان بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ته‌واو كردووه.
محەممەد حەنون، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه دایانناوه، ئاسانكاریی ته‌واو بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم له جووتیاران كراوه و له كاتی وه‌رگرتندا، قه‌ره‌باڵغی له سایلۆكان دروست نابێت.
گوتوشیه‌تی، تیمەکانی تەکنیکی و ئەندازیاری، کارەکانی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی سایلۆکانیان تەواوکردووە و ئامادەیی خۆیان بۆ وەرگرتنی بڕی چاوەڕوانکراوی بەرهەمی ناوخۆیی ده‌ربڕیوه.