بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڕۆژی شهشی مانگی داهاتوو، حاجیانی ههرێمی كوردستان به ڕێگهی وشكانی بهرهو سعودییه بهڕێدهكهون.
وریا بالیسانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە شهشی مانگی ئایاری داهاتوودا بەڕێکردنی حاجیان دەستپێدەکات و حاجیان لە دهروازهی سنوری عەرعەرەوە بە فڕۆکەی سعودی و له ڕێگهی گەشتێکی ئاسمانی یەک کاتژمێر و نیوی دەگەنە شاری جەددە و لەوێشەوە بۆ مەککە دهگوازرێنهوه.
گوتیشی، ئەم هەنگاوە ڕێگر دەبێت لەوەی حاجیان دوو ڕۆژ بە پاس لە رێگە بن، بەڵکو بە ئاسانی دەگەنە مەککە.
ئاماژهی بهوهشكرد، حاجیان شەوی یەکەم لە شاری کەربەلا دەمێننەوە و ڕۆژی دواتر بەرەو سنووری عەرعەر بەڕێدەکەون، هەموو ئامادەکارییەکیش لە قەزای خورماتوو و کەربەلا بۆ حەوانەوە و پێشوازیکردن لە حاجیانی هەرێمی کوردستان کراوە تاوەکو دەگەنە خاکی سعودیە.