قائیمقامییەتی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ تەنیا لە کاتژمێرەکانی پێشنیوەڕۆ غاز دابەش دەکرێت و داوا دەکات لەو وادەیەدا بۆ وەرگرتنی غاز ئامادەبن.
لیژنەی سوتەمەنیی قائیمقامییەتی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە کاتژمێر 08:00 ـی بەیانی غاز دابەشدەکرێت بەسەر ئەو ماڵانەی کە ناویان لای بریکارەکانی تەنیشت خوێندنگەی هەڵەبجەی کچان و شێخ ئیسماعیل تەنیشت قەبرستانەکە و پشت گەراجی تەوێڵە و بیارە هاتووە یەک بتڵیان پێ دەدرێت.
قائیمقامییەت هاوڵاتییانیشی ئاگادارکردوەتەوە لەوەی کە لە کاتی دیاریکراوەوە کە کاتژمێر 8 تا 11 ئامادەبن، چونکە لەدوای ئەو کاتەوە غاز نامێنێت و مافیان دەفەوتێت.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، هاووڵاتییان سەردانی کارگەکانی غاز نەکەن چونکە لەو شوێنانە غاز بە هیچ کەسێک نادرێت.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئیدارەی شارەکەدایە بۆ ڕێکخستنی پڕۆسەی دابەشکردنی سوتەمەنی و ڕێگریگرتن لە دروستبوونی قەرەباڵغی.