ڕاستەوخۆ

هەپەژە: ڕێکخستنی جەوهەری یەکێکە لە شێوازەکانی پاراستنی ڕەوا

reset font size increase font size

ڕۆژین فەسیح، ڕایگەیاند: ژنان چەندین ساڵە بەشدارن لە تێکۆشانی ئازادیدا دەکەن، تێکۆشانی ژنان یەکێک بوو لە هۆکارەکانی ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی و شاهەنشاهی لە ئێران.

ڕۆژین فەسیح، ئەندامی فەرماندەیی هێزەکانی هەپەژە، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیادا ڕایگەیاند: ڕژێمی نوێی ئێران بەر لە دەستبەکاربوونی لە ساڵی 1979دا بەڵێنی ئازادی و یەکسانی کۆمەڵایەتی دا بە ژنان، بەڵام دوای هاتنە سەر حوکم، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەوڵەکانی زیاتر بوو بۆ سەرکوتکردن و زەوتکرنی مافەکانی ژنان.

دەشڵێت: شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی گرنگی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەلسەفی هەبووە و هەربۆیەش گەلێک ژن لەدەوری ئەم دروشمە کۆبوونەوەو بووە بە دروشمێکی جیهانی.

فەسیح گوتیشی: جەنگی ئێستای نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل-ئێران دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێیەمە و کاریگەرییەکانی لە ئاستی یەکەمدا لە ژنان و منداڵاندا دەرکەوتووە، دەشڵێت، ژنان دژی هەرجۆرە جەنگێکی سەرمایەداری و هەژمونین و پشتگیری لە ئاشتی دەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد: هێرشەکانی سەر ژنان بەبێ وەستان بەردەوامە، سیستەمی سەرمایەداری هەوڵدەدات ناسنامە و هەستی ژنان بشێوێنێت، هۆکاری ئەم هێرشانە ترسی دەسەڵاتی سەرمایەدارییە لە هێز و ئیرادەی ژنان. گوتیشی، ژنان دەتوانن ببن بە ئەڵتەرناتیڤێکی نوێ بۆ سەرانسەری جیهان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.