ماڵپەڕى ئاکسیۆس بڵاویکردەوە، هەریەکە لە وڵاتانى پاکستان و میسر و تورکیا بەنیازن ئەمریکا و ئێران ڕازی بکەن کە خولێکی دیکەی دانوستانەکان پێش وادەی ئاگربەست لە ٢١ـى نیسان ئەنجام بدەن.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو سێ وڵاتە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکا و ئێران کۆدەبنەوە و هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان لایەنەکان دەدەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرپرسانى ئەو سێ وڵاتە بێ هیوادا نین لە بەدەستهێنانى ئامانجەکانیان و هەوڵى تەواوى خۆیان دەدەن ئەنجامێکى گرنگ بەدەستبهێنن.
دەشڵێن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە شەڕ دەستپێبکاتەوە ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە داخستنى گەرووى هورمز بە جۆرێک نایەوێت ئێران کۆنتڕۆلى بەسەر گەرووەکەدا هەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمەریکا و ئێران لە 11ـى نیسان لە ئیسلام ئابادى پایتەختى پاکستان کۆبوونەوە، بە گوتەی دۆناڵد ترەمپ، هەردوولا نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتن.