ڕاستەوخۆ

هەسەدە: گروپەکانی دیمەشق خێزانەکانی داعشیان لە کەمپی هۆل بردوەتە دەرەوە

reset font size increase font size

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق بە شێوەیەکی ئاشکرا و بە بەرچاوی کامێراکانەوە، خێزانەکان و ئەندامانی داعشیان لە کەمپی هۆل بردوەتە دەرەوە.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیێنراوێكدا وەڵامی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریای دایەوە و ئاماژەی بەوە کردووە: گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی سوریا، هەوڵی چەواشەکردنی ڕای گشتی دەدات، بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو شکستە ئاشکرایەی لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی کەمپی هۆلدا هەیانبووە، دوای ئەوەی هێزەکانیان دەستیان بەسەر کەمپەکە گرت.

 دەشڵێت، ئەم ڕاستیانە بە بەڵگەی دەنگ و ڤیدیۆی تۆمارکراون و ناتوانرێت بە لێدوانی میدیایی چەواشەکارانە تەمومژاوی بکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر گوتەبێژی حکومەتی سوریا ڕایگەیاندبوو، هێزەکانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی کەمپی هۆڵدا شکستیان هێناوە و نەیانتوانیوە ئاسایشی کەمپەکە بپارێزن و ڕێگەیان داوە خێزانەکانی داعش ڕابکەن و ئاژاوە دروست بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.