هه‌سه‌ده و حكومه‌تی كاتیی سوریا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئازادكردنی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی دیله‌كان و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوارهكانیشیان بۆ عه‌فرین تاوتوێكرد.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی فەرمیی هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای حەسەکە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) لە شاری حەسەکە لەگەڵ زیاد عایش، نوێنەری سەرۆکایەتیی کاتی سوریا کۆبووەوە و پرسی دیله‌كانیان تاوتوێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی 29ی کانوونی دووەم ئه‌نجامدرا تێیدا، مەحمود خەلیل، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی ئاسایش ئامادەی بوو، چەند پرسێکی هەستیاری پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی زیندانیان، گەڕانەوەی ئاوارەکان و یەکخستنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان تاوتوێ‌کران.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، یەکێک لە ئەنجامە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، ڕێککەوتن بووە لەسەر ئازادکردنی ژمارەیەکی دیکەی دەستبەسەرکراوەکان.
هه‌روه‌ها تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەش تەرخان کراوه بۆ پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی بۆ زێدی خۆیان، هەنگاوەکانی یەکخستن و هەماهەنگیی نێوان دامەزراوە خزمەتگوزاری و پەروەردەییەکانیش گفتوگۆیان لەسەر کرا.