ڕاستەوخۆ

هێمن هەورامی: دەرچوون لە چەقبەستوویی تەنیا بە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەبێت

reset font size increase font size

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رادەگەیێنێت، حیزبەکەی خوازیاری برەودانی زیاترە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، دەشڵێت: "پارتی لە بەغدا بە بەرنامەیەکی نوێوە کار بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان دەکات."


رۆژی دووشەممە، 22ی حوزەیرانی 2026، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.


هێمن هەورامی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "جەختمان لە سیاسەت و هەڵوێستی نەگۆڕی پارتیمان کردەوە کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، برەوی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بدرێت."


سەبارەت بە شێوازی کارکردنی پارتی لە بەغدا عێراق، هێمن هەورامی ئاماژەی بە ستراتیژێکی نوێی حیزبەکەی کرد و رایگەیاند: "پارتی بە بەرنامە و میکانیزمێکی تۆکمەوە لە بەغداوە بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات."

جەختیشی کردەوە کە کار بۆ پەیوەندییەکی هاوسەنگ دەکەن کە لەسەر بنەمای "سازان، هاوبەشی و هاوسەنگی" لەگەڵ سەرجەم لایەن و پێکهاتەکاندا بێت.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، هێمن هەورامی باسی لە دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی 20 مانگە هەڵبژاردن کراوە.

ناوبراو لەو بارەیەوە گوتی: "پارتی هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتێکی یەکڕیزیی نیشتمانی بووە بە بەشداریی هەموو لایەک؛ رێزمان لە هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنبوونی هەندێک لایەن گرتووە و لەگەڵ یەکێتیش بە پشوو درێژییەکی زۆرەوە رێککەوتنی سیاسی واژۆ کرا."


ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، کاراکردنەوەی پەرلەمانی وەک پێویستییەکی هەنووکەیی ناوبرد و رایگەیاند: "دەرچوون لەم چەقبەستووییە، تەنیا بە کاراکردنی پەرلەمان و دروستکردنی لیژنەکانی دەبێت."


لەکۆتاییدا، هێمن هەورامی داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد "بەرپرسیارێتیی نیشتمانی" هەڵبگرن و گوتی: "هیواخوازم هەموو لایەک راستگۆیانە لەگەڵ بانگەشەی کاری پەرلەمانی، دیموکراسیەت و پاراستنی تەواوێتیی دامەزراوەکان، هاوکار و پشتیوانی کاراکردنەوەی پەرلەمان بن."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.