ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداریی له‌باره‌ی "ڕوداوێكی ئه‌تۆمیی مه‌ترسیدار" له ئێران ده‌دات، له ئه‌گه‌ری هێرشكرنه سه‌ر وێستگه‌ی بوشه‌هر له تاران.
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ڕایگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی بوشه‌هر له تاران، ئه‌گه‌ری ڕودانی "ڕوداوێكی ئه‌تۆمیی مه‌ترسیدار"ی هه‌یه، كه تەندروستی نەوەکانی داهاتوو وێران دەکات.
تیدرۆس ئەدهانۆم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆسه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌رده‌وامبن، "کارەساتێکی تەندروستیی گەورە" ڕوده‌دات.
پێشتریش ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پشتڕاستیکردەوە، کە موشەکێک لە نزیک وێستگەی بوشه‌هر له تاران، کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆی پاشماوەکانییەوە کارمەندێکی وێستگەکە گیانی لەدەستداوە.
وێستگەی بوشه‌هر، تاکە وێستگەی ئەتۆمیی چالاکی ئێرانە و دەکەوێتە ناوچەیەکی پڕ له دانیشتوان، بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندە پیشەسازی و سەربازییەکانی تاران دادەنرێت، هەر بۆیە تەندروستیی جیهانی دەڵێت لەگەڵ پەرەسەندنی جه‌نگه‌كه، ئاستی هەڕەشەکان بۆ سەر ژیانی مرۆڤ گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار.