بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بڕیار لە بارەی قەرەبووکردنەوەی خوێندنی لەدەستچووی ئه‌مساڵ و دانانی بەروارێک بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیکردنەوەكان ده‌درێت.
نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، سبەی یه‌كشه‌ممه پڕۆسەی خوێندن له ناو پۆلدا دەستپێدەکاتەوە دواتر بڕیار دەدرێت له باره‌ی ئەوه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین خوێنراوە دووبار دەخوێنرێته‌وه یاخود قەرەبووی خوێندنی لەدەستچوو ده‌كرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشدا، هەفتەی داهاتوو بڕیار له باره‌ی میکانیزمێک لەسەر پڕۆگرامی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان ده‌درێت، به تایبه‌ت دانانی بەروارێک بۆ تاقیکردنەوەکانی قۆناغەکانی 9 و 12.
دەربارەی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من گوتی، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لە کۆی 42 هەزار و نۆسەد و 56 مامۆستا و فەرمانبەر، ته‌نها 600 و 47 كه‌سیان گرفتیان هه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 250 كه‌سیان كارته‌كانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌چوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی، نزیكه‌ی 400 مامۆستاش تا ئێستا خۆیان له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆمارنه‌كردووه.