هەسەدە ناسنامەی 12 شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد کە مانگی یەكی ئەمساڵ، لە ئەنجامی هێرشی گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ههسهده لە ڕاگەیەندراوێکدا دهڵێ، شەڕڤانەکانمان کە لە پێکهاتەی جیاوازن، لە یەک سەنگەردا و لە بەرەکانی پێشەوەی بەرگریی لە بەرانبەر هێرشی گروپە چەکدارەکانی دیمەشق شەهید بوون.
دهشڵێ، ئهو شههیدانه گەورەترین ئاستی تیکۆشانیان لە پاراستنی نیشتمان نیشاندا و بڕوای تەواویان بە ڕهوایی و دادپەروەیی دۆزەکەیان و مافی هەموو پێکهاتەکان بۆ ژیانێکی ئازاد و بەشكۆوە ههبوو.
جەختی لهوهشکردوهتەوە، ئەو شەڕڤانانە تا دوایین دڵۆپی خوێنیان، بە ئیرادەیەکی نەشکاوەوە شەڕیان کرد و داستانیان تۆمارکردووە.
ههسهده دەڵێت، سەری ڕێز لە بەردەم گیانی پاکی شەهیدە قارەمانەکانمان دادەنەوێنین، دووپاتی دەکەینەوە خوێنی پاکیان بە فیڕۆ ناچێت و دەبێتە مەشخەڵێک بۆ ڕوناککردنەوەی ڕێگەی تێکۆشانی هاوبەشی هەموو پێکهاتەکان.
